Your channel viewers will see links here, including "subscribe" and "add as friend".
Profile
Name
Saffah._.alkurdia
Description
لەبەر ڪەس خۆت بێڪەس مەڪە و وازبێرە لە ڕازیڪردنی خەڵڪی بەڵڪوو خودا لەخۆت ڕازی بڪە ئەمە هەموو شتێڪە
الحُبْ دُعَاءْ وٲَنتَ دَائِماً بَینْ دَعَواتيِ🙂🖤):
﴿ ڪل القلـوب تفترق ٳلا القلـوب متحابە ٳلي اللَّە فٳنە موعدها الجنە ، قال رسول اللە صلی اللە علیە وسلم : ٳن اللە تعالي یقول یوم القیامە ٳین المتحابون بجلالي ٲلیوم ٲظلهم في ظلي یوم لا ظل ٳلا ظلي ، من آحب صدقا دعا لڪ سرا الحب بین الصادقین الدعاء ﴾
حەسەنی بەصڕی دووای ناشتنی مردوویەڪ لەسەر گۆڕەڪەی وەستا پاشان ئاوڕی دایەوە بەلای پیاوێڪی پیر و پێی وت : ئەگەر ئەم پیاوە بگەڕێتەوە بۆ دونیا بەڕای تۆ چ ڪارێڪ دەڪات ؟!پیاوەڪەش وتی : داوای لێ خۆش بوون دەڪات و نووێژ دەڪات و ڪاری خێر زۆر دەڪات حەسەنی بەصڕیش لە وەڵامدا پێی وت :
دەی تازە ئەو لەدەستی چوو ڪەواتا تۆ لە دەستی مەدە:)
بە دەنگێڪی هیوابڕاو و شڪاوییەوە داوا لە خودا مەڪە بەڵڪوو داوای لێبڪە و متمانەت بە توواناڪەی هەبێت بە جۆرێڪ ڕوو خۆشبە بۆ میهرەبانییەڪەی وەڪ ئەوەی داوا ڪارییەڪەت پێ بەخشراوە پاشان مژدەت لێبێت بە وەڵامدانەوە.!
﴿ من لەبارەی خوداوە بۆتان دەدوێم ﴾
لا ٲحد یشفي آوجاعڪ ٳلا اللَّە
الحُبْ دُعَاءْ وٲَنتَ دَائِماً بَینْ دَعَواتيِ🙂🖤):
﴿ ڪل القلـوب تفترق ٳلا القلـوب متحابە ٳلي اللَّە فٳنە موعدها الجنە ، قال رسول اللە صلی اللە علیە وسلم : ٳن اللە تعالي یقول یوم القیامە ٳین المتحابون بجلالي ٲلیوم ٲظلهم في ظلي یوم لا ظل ٳلا ظلي ، من آحب صدقا دعا لڪ سرا الحب بین الصادقین الدعاء ﴾
حەسەنی بەصڕی دووای ناشتنی مردوویەڪ لەسەر گۆڕەڪەی وەستا پاشان ئاوڕی دایەوە بەلای پیاوێڪی پیر و پێی وت : ئەگەر ئەم پیاوە بگەڕێتەوە بۆ دونیا بەڕای تۆ چ ڪارێڪ دەڪات ؟!پیاوەڪەش وتی : داوای لێ خۆش بوون دەڪات و نووێژ دەڪات و ڪاری خێر زۆر دەڪات حەسەنی بەصڕیش لە وەڵامدا پێی وت :
دەی تازە ئەو لەدەستی چوو ڪەواتا تۆ لە دەستی مەدە:)
بە دەنگێڪی هیوابڕاو و شڪاوییەوە داوا لە خودا مەڪە بەڵڪوو داوای لێبڪە و متمانەت بە توواناڪەی هەبێت بە جۆرێڪ ڕوو خۆشبە بۆ میهرەبانییەڪەی وەڪ ئەوەی داوا ڪارییەڪەت پێ بەخشراوە پاشان مژدەت لێبێت بە وەڵامدانەوە.!
﴿ من لەبارەی خوداوە بۆتان دەدوێم ﴾
لا ٲحد یشفي آوجاعڪ ٳلا اللَّە
Subscribers
1.44K
Subscriptions
Recent Activity
|
Saffah._.alkurdia
﴿ اللهم صبرت ڪما امرتني، فبشرني ڪما وعدتني ﴾
پەروەردگارا خۆڕاگرم وەڪ فەرمانت پێ ڪردووم،
مژدەم بدەرێ وەڪ پەیمانت پێ داوم ..
ڪاتێڪ خۆشم ویست .. دڵی ڕاگرتم ! ڪاتێڪ متمانەم پێی ڪرد .. جووانترینەڪانی پێشڪەش ڪردم ! ڪاتێڪ بە تەنها مامەوە .. جێگای هەموو ڪەسێڪی پڕ ڪردەوە بۆم ، ﴿ ئەوەش خودای منە ﴾ ! .. خوا بەندەیەڪ نا ئومێد ناڪات ڪە گەشبینە بە ئەو ..
خوا ناتڪاتە دۆخێڪەوە ڪە لە تواناتدا نەبێت ..
دەزانێت دەتوانیت تێی پەڕێنیت !
ئارام بە ﴿ لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ﴾
سوڕەتی البقرە " 286 "
خوا داوا لە هیچ ڪەسێڪ ناڪات، مەگەر بە ئەندازەی تووانای خـۆی..........!!
﴿ لَاَ تَخَفْ وَلَا تَحْزَن ٳِنَّا مُنَجُّوڪَ ﴾
مەترسە و خەمت نەبێت بێگومان ئێمە ڕزگارت دەڪەین ..
خوا خۆڕاگریەڪەت دەبینێت،
دڵ شڪاوی و غەمباریەڪەت دەبینێت،
دەبینێت لەپێناوی ئەودا خۆڕاگربوویت.
مــــــــەتـــــــرســــــــــە،
غـــــەمــــبــــار مــــەبـــــە،
خودای گەورە ڕزگارت دەڪات ..
#جیهان_پشتت_تێدەڪات
#بەڵام_ئایەتێڪ_دەبێتە_پشتیوانت😀❤
هەمیشە سوپاسی خودا بڪە، ئەگەر ڕۆژەڪانیش پڕ بوون لە نائومێدی، هیچ شتێڪ یەڪسان نییە بە لەش ساغی خۆت، ئەو ڪاتە خۆشبەختی ڪە ئومێدت بە هیچ ڪەسێڪ نییە جگە لە خوا، نا ئومێدیت لە چی دایە ؟! ڪە خوا بە گەورەیی خۆی چاوەڕێی گەڕانەوەت و دوعاڪانت دەڪات، خوا بەندەیەڪ نائومێد ناڪات ڪە گەشبینە بە ئەو، دڵنیابە میهرەبانی خوا زۆر فراوانترە لە ناڕەحەتیەڪانی ژیان، ڕۆیشتن بەرەو مرۆڤەڪان هەموو جارێڪ ئەگەری ګەوتنێڪی هەیە، بەڵام ڕۆیشتن بەرەو خوا هەموو جارێڪ دڵنیاییەڪ و سەرڪەوتنێڪی هەیە، دەنگێڪ لە ناخەوە هەڵ قوڵابێ بەرەو ئاسمان ! ئەستەمە گەڕانەوە بەبێ وەڵام🙂🕊️
دەڵێت : ئەی خوایە ! باوڪم پلەیەڪ لە بەهەشت بەرز بڪەیتەوە، بە خوا دەوترێت : من لە ڪوێ هەموو ئەمانەم بەدەست هێناوە ؟! _ ڪچەڪەت دوعای بۆ دەڪردیت...........! ):
وتم زۆربەی شتەڪان مەحاڵن ..
فەرمووی : ﴿ ٳِنَّ اللَّە یَفْعَلُ مَا یُرِیدَ ﴾
مــــەحــــــــــاڵ نـــــیـــیــــه،
پەروەردگارت ئەوەی بیەوێت ئەنجامی دەدات😌🖤!
نزای دڵت بخە سەر لەپی دەستت، بەرزی بڪەوە بۆ ئاسمان یەقینت بێـت خـــوا وەری دەگرێت لێمـــــان🕊️🥀):
" یا اللَّە شتێڪ لە سینگدا هەیە شاردنەوەی برینێڪە و ئاشڪرا ڪردنیشی پەشیمان بونەوەیە، پەروەردگارا ئازاری ئەو دڵانە ساڕێژ بڪەی ڪە بە هیچ ڪەسێڪ ساڕێژ نابن😔🤲🌿"
#Saffah
#Mamostakay_Xomm
https://youtu.be/XBlEQmK3Bn8
|
||
|
Saffah._.alkurdia
ئەمە بۆ باشترین هاوڕێم :
﴿ غِیابُكّ یحُزِنني : نەبوونی تۆ دڵتەنگم دەڪا برادەر ﴾
با بڵێم نەبوونتان دڵتەنگم دەڪات برادەرەڪانم☺️❤️
چەند جـووانی فەرمووە :
﴿ ما بقي من لذات الدنیا شيء ٳلا ٲخ ٲرفع مؤونە التحفظ بیني وبینە ....... ﴾
واتا : هیچ شتێڪ لە خۆشیەڪانی دوونیا بەقەد هاوڕێیەتی دوو برا و هاوڕێ خۆش نییە ڪە ڕازەڪانی خۆیان بۆ یەڪتری باس ئەڪەن و خەم و خەفەت لە ناخیاندا ناهێڵنەوە و بۆ یەڪتری هەڵڕێژن ..
﴿ هیشامی ڪوڕی عبدالملیڪ وای فەرمووە ﴾
" طبقات النسابین ﴿ 31 ﴾ "
* هاوڕێی بە وەفاش زۆر ماوە الحمدللە
بەس هاوڕێی بێ وەفاش زۆر زۆر زۆرە ئاگاداربن!!
نازناوی هاوڕێ بە هەموو ڪەسێڪ مەیە بۆ ئەوەی
دوواتر نەڵێی هاوڕێڪانم گـۆڕان🖤🥀"
لم ٲسمع صوتە منذ زمن ولڪني لا زلتُ ٲتذڪر
ضحڪاتە وڪلماتە التي ڪانت تسعدني ڪثیراً ..
_ سەردەمێڪە گووێبیستی دەنگی نەبووم بـەڵام
هێشتا پێڪەنینەڪانی و وتەڪانی دێتـــەوە یـــادم
ڪە زۆر دڵخۆشیان دەڪردم، #هاوڕێڪەم😔🕊️
بــــا ڕەوشتمـــان چەشنــێ گوڵبێــت
ئەوانـەی قـەدرمــان دەزانــن دڵیــن خۆش بڪەیــن
ئەوانەشــی دەمـان زاڪێنن بۆنیــان خـۆش بڪەین
تا بــراوەی دەستـی چاڪەڪانمــان بیـن نــەڪ
دۆڕاوی دەستـی هەڵەڪانمـان هاوڕێڪەم......!🖤🌿
ڪاودانەڪانی ژیان بیرڪردنەوەڪانت دەگۆڕن، بیرڪردنەوەی نووێت لێ پەیدا دەڪەن، لە مرۆڤەڪان دوورت دەخەن، لە قەرەباڵغی و دەنگە دەنگ دوورت دەخەن، بەڵام هاوڕێی ڕاستەقینە ئەوەیە لە هەمووی تێ بگات و لێت قبووڵ بڪات، زۆر ڪەس دێن و دەڕۆن پلان بە پلان دادەنێن بۆ لەناو بردنی تۆ و لەناو بردنی پەیوەندییە جووانەڪانت، لەگەڵ ڪەسە تایبەتیەڪانت .. بە ئازارە وانییە ؟! ، سەختە وانییە ؟! بەڵام میهرەبانترینمان و وەفادارترینمان ئەو ڪەسەیە ڪە بە نهێنی لەگەڵ هەموو ئەو شتانە بژیت ڪە خۆشی دەوێت چونڪە ئاشڪرا ڪردنیان هیچ خێرێڪی تێدا نییە بۆیە، مرۆڤەڪان دەستی وێرانیان درێژە #صەفاڪەم .. لە ژیاندا گلەیی لە تاریڪی ڕێگاڪەت نەڪەیت ڕووناڪ دەبێتەوە ئەی هاوڕێڪەم پشت بە پەروەردگارت ببەستە ئەو ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا ڕووناڪ دەڪاتەوە ئایا ناتوانێت دڵت ڕووناڪ بڪاتەوە ؟! ئەو خوایەی نیلی بۆ موسا شەق ڪرد زۆر بە ئاسانیش دەتوانێت ڕێگا بۆتۆ بڪاتەوە و بە ئاواتەڪانت بگەیێنێت .. زەردەخەنە بڪە بە هەموو شێوەیەڪ هەموو نیگەرانیەڪانت بڕیار بدەن وازت لێ بهێنن ئارامگرەڪەم...! #ئالا
هاوڕێڪانم ئێوە دیاریەڪن لەلایەن خواوە بۆ من هەر چەندە سوپاسی خوا بڪەم هێشتان ڪەمە الحمدللە بۆ هەموو ئەو نیعمەتانەی ڪە خوا پێی بەخشیوین!!☺️❤️
12/4/2023
#Saffah
#Aramgrakanm
#Mamostakay_Xomm
https://youtu.be/6Rew9arOEWI
|
||
|
Saffah._.alkurdia
خوشڪەڪەم ئاگاداربـە !
گورگەڪان تا ڕازیت ئەڪەن بەڕێزن لەگەڵت، ڪە ڕازی بوویت بۆیان بوویتە مەڕ، دووای تۆ بێ ڕێز ئەبیت لایان، خوشڪەڪەم ئاگادار بە گورگەڪانی ئێرە دڵە توندیەڪەیان بە خووێنی جەستەت تێر ئەڪەن، دووایش پێت ئەڵێن ڪچی باش نەماوە دونیا پڕ بووە لە لەش فرۆش ..
خوشڪەڪەم هیچ شتێڪی ئەم دونیایە ئەوە ناهێنێت پاڪیزەی خۆتی بۆ بدۆڕێنیت خوشڪەڪەم ئاگاداربە نەبیتە نێچیری هیچ گورگێڪ چونڪە گورگەڪان بێ ڕەحمن، گۆشت ئەخۆن و دووایش ئێسقانەڪانت ئەشڪێنن، بۆیە تڪا ئەڪەم نەبیتە نێچیرێڪی ئاسان لە هەموو شتێڪ ساویلڪە بیت لەمەیان ساویلڪە مەبە، خوشڪە گران بەهاڪانم ڪچ شوشەیە گەر شڪا چاڪ نابێتەوە، خوشڪم بەناوی خۆشەویستی و زەواج هەڵمەخەڵەتێ، خوای گەورە چی بۆ نوسیبێتی هەر ئەو شتە ئەبێتە موڵڪی خۆت ڪە خوا بۆی داناویت ئوومێدت بەخوای گەورە هەبێت، ئەو ڪوڕەی ڪە نامەی بۆ ناردوویت دووای ماوەیەڪ ئاوا بە قسەی خۆش فریوی داوی و ئێستا هۆگری بوویت و دەڵێی خۆشمەوێ و چات و تێل و مەوعیدت لەگەڵی هەیە جا چۆن نامەی بۆتۆ ناردووە ئاواش نامە بۆ مەڕەڪانی تر ئەنێرێت لەگەڵ ڕێزم هەنێڪ ڪچ هەن ئەڵێ مەڕن مەڕ شووێن گەلە مەڕ ئەڪەون، ئەو ڪوڕانەی ڪە نامە بۆتۆ و بۆ ئافرەتانی تر ئەنێرن لەوەیە ئەو ڪەسە بێت ڪەتۆ پێی هەڵخەڵەتاوی و ڪچانی تریش پێی هەڵخەڵەتاون، چۆن نامەی بۆتۆ ناردووە بۆ ڪچانی تریشی ناردووە، بۆ تەنیایی شڪانوو تێرڪردنی حەزەڪانیان بەڪارتان دێنن، ڪوڕان پاڪیان بەهیچ نییە بۆ تێرڪردنی حەزەڪانیان هەموو شتێڪ دەڪەن جا بە قسەی خۆش بەلاڕێت دا ببەن و فریوت بەن یان بە هەڕەشەی وێنەڪانت كە بێمێشڪانە بۆیت ناردووە، خێر لە حەڕامدا نییە لە پەیوەندی ناشەڕعی دوور بڪەونەوە، ئامۆژگاریم بۆ خوشڪەڪانم بەهیچ شێوەیەڪ جووابی پیاوانی نامحەڕەم مەدەنەوە چ لە تۆڕە ڪۆمەڵایەتییەڪان چ لە ژیانی واقیع، وەڪوو دەشبینن قسە ڪردن و ئامۆژگاری سوودی نییە لەگەڵیان تەنها دەیانەوێ جووابی بەیتەوە و ژەهری خۆیان بڕژێنن و بڪەویە داویان جا زۆر جار ڪە جووابیان نادەی پێت ئەڵێن لەخۆبایی یان پێت ئەڵێت لووت بەرز ئەو قسانە بۆ ئەوەیە ڪە دەفعت ڪەن و بەقسە بێیت، گەر جووابیشیان بەیتەوە بە خراپ سەیرت ئەڪەن، خوشڪە گوڵەڪانم خۆتان بپارێزن پێیان هەڵمەخەڵەتێن با قسەڪانیان ڪاریگەری لەسەرت نەبێت خێر لە حەڕامدا نییە نااااا، لەگەڵ ڕێزم بۆ لەخوا ترسەڪان!
لەوانەیە بڵێن : ڪورە ڪاڪە ئەوەی من خۆشم ئەوێت وا نییە ئەڵێن ئێمە متمانەی طەواومان پێی هەیە، ئەو بە هەموو دونیا نادەم ئەڵێن ئەمە تۆ باسی چی دەڪەیت، ڕاستە ڪوڕ داوای ئەم پەیوەندییە پیسە ئەڪات بەڵام ڪچانیش خەتای خۆیانە چۆن باووڕ ئەڪەن؟! خوشڪم ئەو ڕەقەمەی بۆتۆ هەڵدراوە لە پێش دەرگای قوتابخانەدا یان لە شووێنە گشتییەڪان ئەوا بزانە ئەم ڕەقەمە بۆ ڪەسانی تریش هەڵدراوە، قەسەم بە اللَّە خۆم دیوومە ڪچ ژمارە بۆ ڪوڕ تێ هەڵئەدات، ئەمە چ مەنزەڕێڪی پیس و ناشرینە ؟! ئەمە لە چ سەردەمێڪدا ئەژین ؟! خوایە پەنا بەتۆ یا اللَّە، بەڵام ئەم ڪوڕە ڕەفتارێڪی زۆر باشیم لێ بینی ئەو ڕەقەمەی ڪچەڪە بۆ ڪوڕەڪەی هەڵدا ڪوڕەڪەش بۆ ڪچەڪەی هەڵدایە مەردوو ڪوڕی مەردە .. من ناڵێم هەمووان خراپن بەڵام باووڕم بەیەڪ ڪەسی ئەم تۆڕە ڪۆمەڵایەتیانە نییە بۆ شتێڪی ئاوا ڪەسێڪ نە دیوتە و نە ئەیناسیت تەنها سێ چووار جار قسەت لەگەڵی ڪردووە و ئەڵێیت خۆشم ئەوێیت و ئەڵێیت هۆگرت بوومە ؟! بۆچی هۆگری خوا نابیت ؟! بۆچی هۆگری قوڕئان و فەرموودە نابیت ؟! ، لەوانەیە چەنەها ڪەس ئەم پۆستەم ببینێت و لە پەیوەندی خۆشەویستیدان و قسەڪانی منیان بەلاوە هیچ نییە،
گەر ڕاست ئەڪەم لە دوعای خێر بێبەشم مەڪەن، گەر هەڵەشم خوا بەگەورەیی خۆی لێم خۆش بێت......!
ڪچی باش و صاڵیحە پارێزراو نییە لە تاوان، بەڵڪوو ئەگەر یادی بخەیتەوە و بەبیری بێنیتەوە گووێڕایەڵیت دەڪات، ئەگەر ئامۆژگاری بڪەیت قبوڵی دەڪات، لە هەڵەڪەی پەشیمان دەبێتەوە و داوای لێخۆشبوون لەخوا دەڪات و ڕوو دەڪاتەوە خوا......!🙂🖤
عبدالمالڪ بن مروان ڕۆژێڪیان وتارێڪی زۆر پاراو و ڪاریگەر ئەدات، خۆی پێ ڕاناگیرێت و خوطبەڪەی ئەبڕێت و دەست ئەڪات بە گریان ، ئاااااااهـ یارب ، پاشان فەرمووی : ئەی پەروەردگارم گوناهەڪانم زۆرن، بەڵام ڪەمێڪ لە لێخۆشبوونی تۆ زۆر مەزنترە بۆیان، بیسڕەوە بە ئەو ڪەمە لێخۆشبوونەت زۆری گوناهەڪانم .. ئەمە گەیشتەوە بە حەسەنی بەصڕی دەستی ڪرد بە گریان و فەرمووی : ئەگەر هەبوایە قسانێڪ بە ئاڵتون بنوسرانایەوە ئەو وتانەم ئەنوسیەوە😥😔):
https://youtu.be/8Pso9EkVDR8
أَسْتَغْفِرُ اللّٰه .. #صەفاهـ
26/8/2022
5/3/2023
|
||
|
Saffah._.alkurdia
#جـــــۆرەڪانی_حدیث
#یەڪەم#صحیح_البخاري_و_صحیح_المسلم
ئەمەیان هیچ گومانێڪ لە ڕاستی حەدیسەڪە نییە پێویستە هەموومان باوڕمان پێی هەبێت، چونڪە ئەو ڪەسەی حەدیسەڪەیان گێڕاوەتەوە تەواو جێی متمانەن هیچ گومانیان تێدا نییە، وە سەرچاوەڪەشی دەگەڕێتەوە بۆ صەحابەڪان و پاشان بۆ پێغەمبەرمان دروودی خوای لێبێت وە هەر حەدیسێڪ لە ڪتێبی بوخاری یان مسلم هاتبێت ئەوا پێی دەڵێن ﴿ صحیح ﴾ جاری وا هەیە حەدیسێڪ لە بوخاری هاتووە لە مسلم نەهاتووە فەڕقیان نییە، مادەم لە یەڪێڪ لەو دوو ڪتێبە هاتووە ڪەواتە حەدیسەڪە ڕاستە ..
#تێبینی:
لە دووای ڪۆچی دووایی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم زانایان لەوە دەترسان ڪە حەدیسەڪان لەناو بچن بۆیە دوو زانای گەورە بەناوی بوخاری و مسلم هەستان بە ڪۆڪردنەوەی حەدیسە صەحیحەڪان، ئەویش بە هەوڵی دەیان ساڵ و بە ماندوو بوونێڪی زۆر ، چەندین شار و وڵات دەگەڕان تاڪوو لە ڕاستی حەدیسێڪ دڵنیا ببنەوە، دوواتر لای خۆیان دەیان نوسی، مەرجیش نییه بڵێین هەموو حەدیسە صەحیحەڪانیان دۆزیەوە نەخێر بەڵڪوو هێشتا لەناو زەعیفەڪانیشدا حەدیسی صەحیحی تێدایە بەڵام ئەوان لەبەر ئەوەی بەڵگەی تەواویان لەبەر دەستدا نەبووە بۆیە ئەوەندەیان ڪۆڪردووەتەوە ..
#دووەم#متفق_علیە
ئەمەیان ئەو پەڕی پلەی ڕاستی و درووستی حەدیسەڪە وەڪ قوڕئان باوڕمان پێیەتی ڪە فەرموودەی پێغەمبەرە و هیچ گومانمان نییە لێی چونڪە لە هەردوو ڪتێبی ئیمام بوخاری و مسلم دا هاتووە، مانای ﴿ متفق علیە ﴾ ئەوەیە : ڪە هەردوو زانا بەڕێزەڪە ڕێڪڪەوتوون لەسەر ئەوەی ڪە ئەم حەدیسە ڕاستە و صەحیحە ..
#سێیەم_حسن
ئەمەیان بەهێزە و دەتوانرێت ئیشی پێ بڪرێت، واتا دوو حەدیسی زەعیف یەڪیان گرتووە و حەدیسێڪی حەسەنیان درووست ڪردووە ، چۆن ؟! بۆ نموونە لە شووێنێڪ حەدیسێڪی زەعیف هەیە ئێمە دڵنیانین لێی بەڵام دەبینین هەمان حەدیس لە شووێنێڪی تریش و بە گێڕانەوەیەڪی تریش هاتووە، ڪەواتە دوو گێڕانەوەڪە یەڪ دەگرنوو حەدیسێڪی حەسەن درووست دەڪەن ..
* ئەگەر چی ڪەمیش بێت، هیوا دەخوازم لە اللَّە سودێڪمان بە موسڵمانان گەیانـــدبێت، لە دوعای خێر بێبەشمان مەڪەن ڕەحمەتی خواتان لێبێت ..
#Saffah
27/2/2023
|
||
Friends
Channel Comments
There are no comments for this user.
Add comment






























